AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٤ ١٩:٠٧

لە کۆنفڒانسی ڕۆژنامەوانی لە ژنێڤ

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دۆخی مرۆیی غەززه زۆر کارەساتبارە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دۆخی مرۆیی غەززه زۆر کارەساتبارە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا خۆی وا نیشان دەدات کە هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەنێرێت بەڵام  دۆخی مرۆیی غەززه زۆر جێی داخە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ ژنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەمڕۆ ئێمە لە ژنێڤین و بەدواداچوون بۆ پرسی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە دەکەین و لەگەڵ بەرپرسانی غەززە دیدارمان هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشدا کە به داخەوه له دۆخێکدا که ئەمریکییەکان هەموو جۆره چەکێک به فسفۆر و چەکی قەدەغه کراوه و به شێوەیەکی ڕۆژانه له قوبرسەوه یان ڕاستەوخۆ له سەرجەم بنکەکانیان له سەرتاسەری ناوچەکه ڕەوانەی تلاڤیڤ دەکەن و ئەو بۆمبانەش به سەر خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری غەززە، دەکرێت.

News ID 48041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha